TR KU SO
FB X
Kurdistan

به‌ره‌ی توركمانی: حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیارە لە دۆخی شاری کەرکوک

📅 01 Mart 2018 18:50

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی: ده‌یانه‌وێت ره‌وشی كه‌ركووك تێكبده‌ن و كاریگه‌ری خراپ دروست بكه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركمان و كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌.

ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی، رایگه‌یاند: كه‌ركووك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و شارێكی گرنگه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، بێگومان له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م گۆرانكارییانه‌ كاریگه‌ری دروست كرد له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و ناوچه‌كه‌دا، پێشووتریش ئێمه‌ داوامانكردبوو كه‌ به‌شیوه‌یه‌كی دیموكراسی، دیالۆگ هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركووك.

ئایدن مه‌عرووف گوتیشی: دوای رووداوه‌كانی كه‌ركووك، گۆڕانكاری نوێ هات و، كاریگه‌ری خراپی دروستكرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێكهاته‌ی توركمان بوونه‌ ئامانجی گرووپه‌كان و، گرووپه‌كانیش ده‌یانه‌وێت ره‌وشی كه‌ركووك تێكبده‌ن و كاریگه‌ری خراپ دروست بكه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركمان و كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌. 

مه‌عروف گوتیشی: به‌داخه‌وه‌ هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كێك كه‌ مامۆستا زانكۆیه‌ شه‌هیدكراوه‌، چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستاش په‌لاماری باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی درا و، دوێنێش به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو په‌لاماری مامۆستایه‌كی زانكۆدراوه‌ كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمانه‌، بێگومان ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت بارودۆخی ناوچه‌كه‌ تێكبده‌ن و، ئێمه‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین.

 

Paylas: