بن سەلمان بکوژی خاشقجیە
ڕاوێژکارێکی ئه‌ردۆغان بە فەرمی ڕایگه‌یاند که محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، جێگری مه‌لیک سه‌لمان ده‌ستی هه‌بووه ده‌ستی له کوشتنی خاشقجیدا.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک له ڕۆیترز، نوور جیفیک، ڕاوێژکارێکی ئه‌ردۆغان له میانه‌ی یادداشتێکدا بۆ یه‌نی بیرلیکی تورکیا ڕایگه‌یاند کوشتنی خاشقجی ده‌بێته شه‌رمه‌زارییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان. لانی که‌م ۵ که‌س له تیمی تیرۆر کردنی خاشقجی که‌سانی زۆر نزیک له بن سه‌لمان بوون.
جیفیک هه‌روه‌ها له یادداشته‌که‌ی ئاماژه‌ی داوه : ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ترامپ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له زەلکاوه ڕزگار بکات، دواجار خه‌ڵکی هه‌موو جیهان ڕاستییه‌که ده‌زانن و بن سه‌لمان به بکوژی سه‌ره‌کی خاشقجی ده‌ناسنه‌وه.
شایانی باسه که دادگەری گشتی عه‌ره‌بستان به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که خاشقجی له باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستان کوژراوه و ۱۸ که‌س به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیر کراون که سزا ده‌درێن. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی جیهان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یە که عه‌ره‌بستان هه‌موو ڕاستییه‌کانی نه‌درکاندووه.