بوومەرەزەیەک باکووری کوردستان دەهەژێنێت
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به (٥،١) پله بەپێی پێوەری رێخته‌ر له‌شارۆكه‌ى سهمساتێى باكوورى كوردستانى دا‌و وێڕای زیانێکی زۆری ماددی (١٣) كه‌سیش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ (٢٤)ی نیسان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به (٥،١) پله‌ى بەپێی پێوەری رێخته‌ر له‌شارۆكه‌ى سهمساتێى سه‌ر به‌شارى سامسوورى باكوورى كوردستانى داوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌هه‌ریه‌كه له‌ئامه‌د و رحا، مه‌ڕه‌ش، دیلۆك و مه‌له‌تێ و باتمان و ته‌نانه‌ت له كۆبانى و حه‌له‌بیش هه‌ستى پێكراوه.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە (١٣) کەس برینداربوون، بەڵام ناوچەکە زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووەو ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانەو خانووەکان روخاون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایى زیاتر له (٩) كیلۆمه‌تر بووه.