Kurdistan
بوومه‌له‌رزه‌یێکی به‌هێز ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای کرماشان ده‌هه‌ژێنێت
پەیاما کوردـ سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15 تهمووز کاتژمێر 11:41 خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای کرماشانی هه‌ژاند.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که گوندی تازاوای سه‌ر به سه‌لاس باوه‌جانی و له قووڵاییی 8 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا بوووه.
تا ئه‌م کاته هه‌واڵێکی له‌باره‌ی زیانه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌وه به ده‌ست نهگهیشتوووه.