Kurdistan
کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکان دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، مەسروور بارزانی، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی بەرەی تورکمانی کرد.
مەسروور بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی کۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، بەشداری بەرەی تورکمانییە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پێشتر ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی، رایگەیاندبووە، کە ئەوان پشتگیری حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی ٦ی ٢٠١٩ بۆ هەمان مەبەست، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، لەگەڵ نۆ پارت و لایەنی دیکەی تورکمانی کۆ بووەوە.
هەفتەی رابردووش مەسروور بارزانی سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە.