کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای ئەڵمانیا لە هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەنەوە. شاندی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی بۆ كوردستان بەردەوامدەبن.
ئێواره‌ی ڕۆژی (یه‌كشه‌ممه ٢٢-٤-٢٠١٨) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازی له گێرد موله‌ر، وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئەو ووڵاتە پێكهاتبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەت، گێرد موله‌ر، قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان له تیرۆر، هەروەها هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر به‌رزنرخاندووە.
وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگەیاندووە، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوامدەبن.
وەزیرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی گرنگییه‌كی زۆر به “په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی” له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ببات، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووریی و بازرگانیدا.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووە و جه‌ختیكردووەتەوە، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له كاره له‌پێشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق خسته‌ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی بە شاندە ئەڵمانییەکەی ڕاگەیاندووە، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هەن و له‌و باره‌وه هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نیشاندا، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئیداری و پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی.
کە کۆبوونەوەکەدا باسی ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدی و كریستیانه‌كان کراوە. له‌و باره‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه گرنگی به به‌شێك له كه‌یسی ئه‌و ئاوارانه داوه و چاره‌سه‌ری كردوون.
ئەمڕۆ گێرد موله‌ر، وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای گەیشتنی بە کوردستان، سەنتەری ئەڵمانی بۆ کار و کۆچ و تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگە لە هەولێر کردەوە.