TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆبوونەوەکەی یەکیتی دوای ڕووداوەکەی دوێنێی مەحموود سەنگاوی ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

سارا
Yazar
📅 20 Eylül 2019 17:07

پەیامی کورد    ...    بڕیارە مەکتەبى سیاسی یەکیتى نیشتیمانى کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە شارى سلێمانى ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدات، كە پلان وابوو لە شاری هەولێر ئەنجامبدرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییەکان ، پاش ئەوەى دوێنی ڕێگریکراوە لە چوونى مەحموود سەنگاوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکیتى نیشتیمانى کوردستان بۆ شارى هەولێر، مەکتەبى سیاسى یەکیتى کۆبونەوەکەى شارى هەولێرى دواخست، لە ئیستادا بڕیاروایە ئەو كۆبوونەوەیە لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.
هاوكات بڕیار بو ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ ى پێش نیوەرۆ لە شارى سلێمانى مەکتەبى سیاسى یەکیتى کۆببێتەوە بەڵام مەکتەبى سیاسى حزبەکە کۆبوونەوەکەى بۆ کاتژمێر٦ی سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دواخست.
بەپێى زانیاریەکان ، لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبى سیاسى یەکیتى پرسى رێکكەوتنى سیاسی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تاوتوێدەکات، بەتایبەت پرسی پارێزگارى کەرکوک،وە لە هەمانكاتدا یەکیتى دواى کۆبوونەوەکە هەلوێستى خۆى دەربارەى ئەو پرسە بە پارتى دەگەینێت.

Paylas: