TR KU SO
FB X
Kurdistan

برای ماریا سامی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا درا

Navas Jan
Admin
📅 20 Eylül 2022 17:33


پەیامی کورد... برای ماریا سامی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا درا


دادگەی هەولێر بڕیاری دا برای ماریا، کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی خوشکەکەی، ١٥ ساڵ زیندانی بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/٩/٢٠٢٢، پارێزەری ئیمان سامی ناسراو بە (ماریا)، لە بەردەم دادگەی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەنجام سامی، برای ماریا کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی خوشکەکەی، بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سپێردرا، مامیشی کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە لەگەڵی بوو و دەستگیر کرابوو، بڕیاری ئازادکردنی درا".

پارێزەرەکەی ماریا ئەوەشی خستە ڕوو، ئەنجامی برای ماریا، خۆی لە دادگە گوتی: "من خۆم ئەو تاوانەم کردووە، مامم هیچ ئاگادار نییە، هەروەها بەبێ ئاگایی و بە هۆکارێکی تر، تەنیا لەگەڵ خۆم بردووە بۆ لای ماریا، بەڵام ئەو کارەم کردووە".

گوتیشی: "ئێمە بە بڕیارەکەی دادگە ڕازی نین و لە ماوەی یاساییدا، تانە لە بڕیارەکە دەدەین".

Paylas: