TR KU SO
FB X
Kurdistan

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

Navas Jan
Admin
📅 27 Ağustos 2020 02:45

پەیامی کورد ... بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

 

هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ”قانێع بەهرامی“ تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عەلی ڕەنجبەر خەڵکی گوندی میانەی مەریوان و کۆڵبەرێک بە ناوی ”ناجی“ خەڵکی گوندی ”وسنە“ی مەریوان ڕاگەیاندووە.

 

ئەو سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.

 

 

Paylas: