TR KU SO
FB X
Kurdistan

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

Navas Jan
Admin
📅 16 Mayıs 2022 19:49

پەیامی کورد... برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە بە ناوەکانی تاهیر قوبادی، میلاد قوبادی و شادمان کەریمی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەرزایییەکانی گوندی «هانی گەرمەڵە» سەر بە نەوسوود و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە.

ئەم سێ کۆڵبەرە کە پشت، سمت، کەمەر و ڕانیان پێکراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراون.

Paylas: