TR KU SO
FB X
Kurdistan

برینداربوونی سێ منداڵی کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای کرماشان

Navas Jan
Admin
📅 23 Temmuz 2023 19:51

پەیامی کورد... برینداربوونی سێ منداڵی کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای کرماشان


سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ بەناوەکانی سرووش ئیبراهیمی، نیما ڕەحیمی، و پارسا (نازناوی نەزانراو)، خەڵکی نەوسوود سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٢ی جولایی ٢٠٢٣)، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بەناوەکانی پارسا (نازناوی نەزانراو) خەڵکی گوندی شێخان؛ نیما ڕەحیمی خەڵکی گوندی تەشار و هەروەها سرووش ئیبراهیمی دانیشتووی شاری نەوسوود، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت و برینداربوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەنەتەوە و دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.


 

Paylas: