TR KU SO
FB X
Kurdistan

بریتانیا کوشتنی ئیزدییەکانی بە  جینوساید ناساند

Navas Jan
Admin
📅 01 Ağustos 2023 18:10

پەیامی کورد... بریتانیا کوشتنی ئیزدییەکانی بە  جینوساید ناساند

 

حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئاب، کۆمەڵکوژی ساڵی 2014ـی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیدا تاوانی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند.

 

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای پەلاماردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراق، هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەژێر کۆنتڕۆڵیدا مایەوە.

 

داعش زیاتر لە سێ هەزار و 200 کوردی ئێزدی کومەڵکوژ کرد و نزیکەی حەوت هەزاری دیکەشی رفاند، کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون.

Paylas: