بزووتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە و هەندێک دەنگۆ ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كانی كردبێت، كه له نووسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه واژۆیان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌كردوه.
فراكسیۆنی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یان نه‌كردوه كه هه‌ندێك لایه‌ن و كوتلەی سیاسی له نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم رێكیان خستبوو، واژووشیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌كردوه به‌ناوی "په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف" كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رێگه‌ش ناده‌ن هیچ لایه‌نێك به‌ناوی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه قسه و لێدوان بدات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه، جگه له دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ راگه‌ێندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له داڕشتن و بڕیاردانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق به‌شدار نه‌بوه.
دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه (12) هێز و لایه‌نی به‌شداری حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی كۆكرده‌وه و له كۆتاییدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕیگایه‌ك كرد بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی عیراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی شه‌قام و خۆپیشانده‌ران.