TR KU SO
FB X
Kurdistan

داعش لە باشووری کەرکووک هێرشێکی ئەنجام دا

Navas Jan
Admin
📅 07 Ocak 2021 14:43

پەیامی کورد ... داعش لە باشووری کەرکووک هێرشێکی ئەنجام دا

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر باشووری شاری كەركوك و لەئەنجامی شەڕو پێكداداندا كارمەندێكی پۆلیس بریندار دەكرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بووەتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزە عێراقییەكان لە ناوچەی (جوبغان) ی خۆرئاوای قەزای داقوق و لەئەنجامیشدا كارمەندێكی پۆلیسی فیدراڵی بە سەختی بریندار كراوە.

 

هەر شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش لەڕێگەی چەكی قەناسەوە تەقەیان لە بیری ژمارە ١٤ ی كێڵگەی نەوتی خەبازە كردووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بوونی زیانەكان نەزاندراوە. 

 

Paylas: