TR KU SO
FB X
Kurdistan

داعش لە کەرکووک هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکان

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2020 19:09

پەیامی کورد    ...   ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك هێرشێكی بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو هێزانە كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، چەكدارانی داعش لەپارێزگای كەركوك هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی هێزە ئەمنیەكان لەسەر رێگەی سەرەكی بەغدا-داقوق.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڕاگەێندراوە بەهۆی هێرشەكەوە دوو ئەندامی ئەو هێزە ئەمنیانە كوژراون، دواتر چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیاری هەڵاتون.
ناوبەناو رێكخراوی داعش لەچەند پارێزگایەك هێرش دەكاتە سەر هێزە ئەمنیەكان و دواتر هەڵدێن و ئەوەش بە ستراتیژی نوێی ئەو رێكخراوە دادەنرێت، هێزە

بەردەوامن لە ئەنجامدانی پرۆسەی چالاکی دژ بە داعش.

Paylas: