TR KU SO
FB X
Kurdistan

داعش لە سوریا ١٩ کەس دەڕفێنێت

Navas Jan
Admin
📅 07 Nisan 2021 16:17

پەیامی کورد … داعش لە سوریا ١٩ کەس دەڕفێنێت

 

چەكدارانی داعش ١٩ كەس لە ناوەڕاستی سوریا دەڕفێنن كە زۆرینەیان كەسانی مەدەنین، وەك ئەوەی ڕوانگەی سوریی بڵاویكردووتەوە.

 

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسان بڵاویكردەوە، لەمیانەی پێكدادانێكدا لەگەڵ هێزەكانی ڕژێمی سوریا لە دەوروبەری حمای ڕۆژهەڵات، چەكدارانی داعش هەشت كارمەندی پۆلیس و ١١ كەسی مەدەنی، كە لەناوچەیەكی نزیك سەرقاڵی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارەبوون، ڕفاند، چارەنووسی ٤٠ كەسی دیكەش بەنادیاری ماوەتەوە.

 

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)ش ڕفاندنی ژمارەیەك كەسی لە گوندی سعن لەلایەن چەكدارانی داعشەوە پشتڕاستكردەوە.

 

تائێستا چارەنووسی ڕفێندراوان و ئەو كەسانەی دیكە بەنادیاری ماوەتەوە.

Paylas: