TR KU SO
FB X
Kurdistan

دابەش کردنی خۆراک بە خۆڕایی بە سەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2020 18:01

پەیامی کورد    ...     بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، رۆژی یەكشەممە ٤٨هەزار تۆن ئاردی مانگانە بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت. ئاماژەشیدا حكوومەت دەستی بە كڕینی خۆراك كردووە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بەسەر هاووڵاتیانی هەژاردا دابەشی بكات.

نەوزاد ئەدهەم، ڕایگەیاند ، ٦٠هەزار تۆن گەنم بەسەر ئاشەكاندا دابەش كراوە و ٤٨ هەزار تۆن ئاردی لێ دروست دەبێت، كە رۆژی یەكشەممە بەسەر سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێم گوتیشی، ئەو ئاردە، بەشەخۆراكی مانگانەیە و حكوومەتی عێراق دابینی كردووە، كە هەر هاووڵاتیەك ٩ كیلۆ ئار وەردەگرێت بەمەش نرخی ئاردا لە بازاڕ دادەبەزێت.

دەشڵێ، جگە لەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە كڕینی ماددەكانی خۆراك كردووە و تا ئێستا زەیت و ئاردی سفریشی كڕیوە، كە ئاردەكەش رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە توركیاوە دەگاتە هەرێم و بە خۆڕایی بەسەر هاووڵاتیانی هەژار دابەش دەكرێن.

ئەدهەم باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم هەر جارەو ماددەیەك زیاد دەكات، بۆ ئەوەی ئەوانەی هەژارن، پێویستیان بە خۆراك نەبێت و حكوومەت بە خۆڕایی بەسەریاندا دابەشی دەكات.

Paylas: