TR KU SO
FB X
Kurdistan

دیبلۆماتە دەرکراوەکانی روسیا لەبەریتانیا گەشتنەوە وڵاتەکەیان

نەهرۆ
Editor
📅 03 Nisan 2018 21:07


دوای هەوڵی کوشتنی سیخوڕێکەی پێشووی ڕوسیا لەبەریتانیا، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا رایگەیاند، کە ئەو چوار دیبلۆماتکارەیان لەو وڵاتەبوون دەرکراون و ئێستا گەیشتوونەتە مۆسکۆ.
دنیس میسکیرین وتەبێژی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەرلین ڕایگەیاند، " ئێمە ئێستا ئەڵمانیامان بەجێھێشتووەو گەڕاوینەتەوە مۆسکۆ.
لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە چوار دیبلۆماتکارەکە وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات.
ھاوکات سێرگەی نیچاگیڤ نوێنەری ڕوسیا لەبەرلین باسی لەوەکردووە، کە سەری سوڕماوە بەرامبەر هەڵوێستی ڕۆژئاوا لەبارەی ئەو بابەتە و بەتایبەت ئەوەی کە متمانە بە لێدوانەکانی بەڕیتانیا دەکەن بێ ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەیەک بکەن لەگەڵ ڕوسیادا.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی روسیا ڕۆژی دووشەممەی دانابوو بۆ گەڕاندنەوەی چوار دیبلۆماتکارە دەرکراوەکەی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا کە حکومەتی بەرلین بەوە تۆمەتباری کردبوون، کە پەیوەندییان بە هەواڵگری ڕوسیاوە هەبووە.

 

Paylas: