Kurdistan
دادگای فیدراڵ تانەی خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەکاتەوە
پەیامی کورد... دادگای فیدراڵ تانەی خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەکاتەوە
دادگای فیدراڵی عێراق وادەی یەکلاییکردنەوەی تانەی بۆ کردنەوەی دووبارەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دیاری کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، دادگای فیدراڵی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی دیاری کردووە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو تانەیەی پێشکەشکراوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ کردنەوەی دووبارەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.