Kurdistan
دادگای توركیا داوای ئازادكردنی دەمیرتاش رەتدەکاتەوە
لە لایەن دادگای توركیاوە داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش كاندیدی سەرۆكایەتی توركیا و هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە رەتكرایەوە.
لە (١٥)ی ئەم مانگە، ئایشە ئاجەر باشەران پەرلەمانتاری باتمان لەسەر لیستی هەدەپە و ژمارەیەک پارێزەر داوایەکیان پێشکەش بە دادگای (١٩)ی تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە کرد بەمەبەستی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی (هەدەپە) كە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا كاندید كردووە، کە بڕیارە رۆژی (٢٤)ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لەو بارەشەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردووەتەوە، كە دادگاکە رایگەیاندووە مەرجەکانی داواکە لاوازن و بەهۆیەوە رەتیکردەوە دەمیرتاش ئازاد بكرێت.