دۆخی زۆربەی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات ئاڵۆزه
پەیامی کورد... دۆخی زۆربەی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات ئاڵۆزه
به‌هۆی چله‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینیه‌وه، له‌به‌یانی ئه‌مرۆوه دۆخی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاڵۆز بووه و مانگرتن هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، خه‌ڵكێكی زۆر له گۆڕستانی ئایچی شاری شه‌قز كه ژینای ئه‌مینی تێدا به‌خاكسپێردرا كۆبونه‌وه و دروشمی جۆراوجۆریان وته‌وه.
هه‌روه‌ها بازاڕەکانی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان و کامێران، ڕوانسەر و جوانڕۆ داخراون.
به‌پێی هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆی، هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکانی شاری سنە جێگیر کراون.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقی تارانه‌وه گیراو دوای سێ رۆژ و له 16ی مانگ گینای له ده‌ستدا و 17ی ئه‌یلول له سه‌قز به‌خاكسپێردرا، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌لێن به‌هۆی زه‌بر و لێدانه‌وه تووشی جه‌ڵته بووه‌و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
له دوای مردنی ئه‌و كچه كورده‌وه تائێستا له‌سه‌رانسه‌ری ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هه‌یه.