ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا
پەیامی کورد … ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت ئاشكرا دەكات و بەپیی ئامارەكانیش زۆرترین رێژەی بەشداریكردن لە پارێزگای بابە.
دكتۆر هه‌یمان ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارت و لایه‌نه سییاییهكان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق رایگه‌یاندووە،" رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 69% بووه".
ئاماژەی بەوەشداوە،"كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگای ئه‌نباره، كه 59% بووه، زۆرترین رێژه‌ش له پارێزگای بابله، كه 80% بووه".
هاوكات، لە پارێزگای هەولێر ڕێژەی بەشداریكردن 75% ، سلێمانی 78%، كەركوك 62% و لە پارێزگای دهۆكیش دەنگدانی تایبەت 80% بووە.
جێگەی باسە، دوێنێ هەینی 8-10-2021 دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرێوەچوو و بڕیاریشە سبەینێ یەكشەممە 10-10-2021 دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.
رێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن:
پارێزگای به‌سره 66% بووه.
پارێزگای میسان 76% بووه.
پارێزگای قادسیه 74% بووه.
پارێزگای زیقاڕ 72% بووه.
پارێزگای نه‌جه‌ف 69% بووه.
پارێزگای موسه‌ننا 73% بووه.
به‌غدا/ ره‌سافه 64% و له به‌غدا/ كه‌رخ 62% بووه.
پارێزگای كه‌ربه‌لا 74% بووه.
پارێزگای بابل 80% بووه.
پارێزگای دیاله 74% بووه.
پارێزگای ئه‌نباڕ 59% بووه.
پارێزگای واسیت 67% بووه.
پارێزگای دهۆك رێژه‌كه به‌م جۆره‌یه:
دەنگدانی تایبەت 88%
دەنگدانی ئاوەرەکانی نێو کەمپەکان 62%
دەنگدانی ئاوەرەکانی دەرەوەی کەمپەکان 36%
پارێزگای هه‌ولێر 75% بووه.
پارێزگای سلێمانی 78% بووه.
پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین 70% بووه.
پارێزگای كه‌ركووك 62% بووه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا 70% بووه.