دەنگەکانی (HDP) لە شارە گەورەکانی تورکیا زیادی کردووە
پەیاما کورد ـ هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا له کاتێکدا کۆتایی پێهات که دهمیرتاش له زیندانهوه ڕکابهریی ئهردۆغانی دهکرد و دهنگهکانی پارتی دیمۆکراتیکی گهلان له چاو خولی پێشوو کهمی کرد.
لەهەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیادا زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس مافى بەشداریکردنیان هەبوو، لەو ژمارەیەش ١٠ ملیۆن و ١٣٠ هەزار کەس لە ناوچه کوردییهکان مافى دەنگدانیان هەبوو.
هاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک کاندیدى هەدەپە لە زیندانەوە کێبرکێی گەیشتن بە کۆشکى کۆمارى دەکرد.
هەروەها لەشارى وان هەدەپە لەهەڵبژاردنى رابردوو ٦٤%ى بەدەستهێناوە و لەم هەڵبژاردنەدا ٥٩%ى بەدەستهێناوە، لە شارى ماردینیش هەدەپە لەهەڵبژاردنى ٢٠١٥ دا رێژەى دەنگەکانى ٦٧% بووە، بەڵام لە هەڵبژاردنى ئەمجارەدا ٥٤%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستى شارە گەورەکانى تورکیاش دەنگەکانى هەدەپە زیادیکردووە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنى ساڵى ٢٠١٤ هەدەپە لە ئەنقەرەى پایتەخت ٤% دەنگەکانى بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانى بۆ ٦% بەرز بووەوە، هەروەها لەشارێکى گەورەى وەکو ئەستەمبوڵ هەدەپە لە هەڵبژاردنى رابردوودا ١٠% بەدەستهێنابوو، لە هەڵبژاردنى ئەمجارەدا ١٢%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە.
رێژەى کورسییەکانى هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا هەشت کورسی زیادیکردووە و لە ٥٩ کورسیەوە بۆ ٦٧ کورسی بەرزبووەوە.
لەناو کاندیدە دەرچووەکانى هەدەپە هەریەکە لە پەروین بوڵدان لە ئەستەمبول و سزایى تەمللى کە هاوسەرۆکى هەدەپە بونیان هەیە، لەگەڵ عومەر ئۆجەلان، میهات سەنجار، فەلەکناس ئۆجاو، عائیشە ئاجار باشاران، سەرپێل کەمال باى.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدى هەدەپە لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتیدا ٨%ى بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنى پێشووى سەرۆکایەتیدا لە ساڵى ٢٠١٤ دا ٩%ى بەدەستهێنابوو.
دەمیرتاش کە لە زیندانەوە بەشدارى لە هەڵبژاردندا کرد لە پەیامێکدا تێپەڕاندنى بەربەستى لەسەدا ١٠ى بۆ چوونە پەرلەمان لەلایەن هەدەپەوە بەسەرکەوتنێکى گەورە ناوبرد و سهرهڕای باری نائاسایی و ئەو فشارانەى لەسەر ئەو پارتە هەبوو بۆ ئەوەى ئەو بەربەستە تێنەپەڕێنێت.
ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوان ئهنجامهكانى هەڵبژاردنەکان باش دهنرخێنین و وانهی گرنگیان لێ وهردهگرن.