دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زیری په‌روه‌رده دەستی پێ‌کرد
پەیامی کورد ... دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زیری په‌روه‌رده دەستی پێ‌کرد .
په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتنی ژمارە ٣ی ئاسایی خولی بەھارەی خۆی لەسەر دوو تەوەر دەستپێکرد.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، تەوەری یەکەم بریتییە خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازە بڕیاری پێشکەشکردنی پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان، بەدەر لە حوکمی ماددەی ٨٢ ی پەیڕەوی ناوخۆ، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٧٩، ٨٠، ٨٢) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
تەوەری دووهەمیش بریتییە لە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەمامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠١٩ ـ ٢٠٢٠).