TR KU SO
FB X
Kurdistan

دانیشتنی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

Navas Jan
Admin
📅 15 Kasım 2020 16:57

پەیامی کورد ... دانیشتنی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

 

كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری پەرلەمانتارە شۆڤێنییە سوننە و شیعەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەهۆیەوە ٣٢٠ ملیاری بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕدراوە، دەستی پێكرد.

 

كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرسێ دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق دەكرێت كە بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان تێپەڕێندرا.

 

بەپێی یاساكە، ئەو بڕی ٣٢٠ ملیار دینارە بڕدرا كە حكوومەتی عێراق لە دوایین ڕێككەوتنیدا لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو مانگانە بۆ فەرمانبەرانی بنێرێت.

Paylas: