TR KU SO
FB X
Kurdistan

داوا دەکرێت پەرلەمان بە زووترین کات کۆببێتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2020 17:42

پەیامی کورد     ...    داوا دەکرێت پەرلەمان بە زووترین کات کۆببێتەوە

جوان ڕۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە ئەوە كردووە كە لیژنەكەیان داوایان كردووە بە زووترین كات پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
ڕۆژبەیانی كە هاوكات پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتییە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە "لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان كە ١١ ئەندامن و داوایان كردووە و بە نووسراو ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە كە بە زووترین كات دانیشتنێكی پەرلەمان لەسەر هەڕەشە یەك بە دوای یەكەكانی داعش و سووتاندنی دەغڵ ودانی جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رێك بخرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە ئەوەش كردووە كە لیژنەكەیان داوایان كردووە لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی دانووستاندكاری هەولێر و بەغدا ئامادە بن.
نووسیویەتیشی ئەوە بابەتێكە كە باسی خەمی خەڵكانی كوردستانیانیانە لە ناوچە كوردستانییەكان و ناكرێت لەبەر ململانێی سیاسی دوا بخرێت.

Paylas: