"داواكاری هیچ مامۆستایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی قبوڵ ناكرێت"
له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه بۆ مامۆستایان دوای گۆڕانكاری له سیستمی پاشكه‌وت، په‌روه‌رده ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانیش رایده‌گه‌ینێت: تا كۆتایی ئه‌مساڵی خوێندن، داواكاری هیچ مامۆستایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی قبوڵ ناكرێت.
به‌هۆی گۆرانكاری له‌رێژه‌ی پاشكه‌وتی موچه، ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستایانه‌ی پێشتر مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتووه، داوا ده‌كه‌ن مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و بگه‌رێنه‌وه سه‌ر پیشه‌كانیان.
مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند: پێدانی مۆڵه‌تی بێ موچه به‌مامۆستایان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ده‌بێت و تا كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنیش مامۆستایان ده‌توانن داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن و داواكه‌شیان جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد کە به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كه ئه‌مساڵی گشتاندنی بۆ كراوه، داوا له په‌روه‌رده‌كان كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه‌ی مامۆستایانیان بۆ به‌رزنه‌كه‌نه‌وه.
رونیشكرده‌وه کە له وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵی خوێندندا، هیچ مۆڵه‌تێكی بێ موچه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ی پێویستی به راژه‌ی مامۆستاكه بێت، ئه‌وكات مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه و موچه‌ی هه‌یه، هه‌ر بۆیه له ئێستادا ره‌زامه‌ند نابێت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه بۆ مامۆستایان.