TR KU SO
FB X
Kurdistan

داوا كراوە پێشمەرگەش هاوکات لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش بەشدار بێت.

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2020 19:41

پەیامی کورد     ...    داوا كراوە پێشمەرگەش هاوکات لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە  ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش بەشدار بێت.

چەند رۆژێكە حكوومەتی عێراق ئۆپراسیۆنێكی لە دەورووبەری كەركووك دژی چەكدارانی داعش دەست پێكردووە، بەرپرسێكی كەركووكیش ئاشكرای كرد، داوا كراوە پێشمەرگەش لەمەودوا لە ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش بەشدار بێت.

دیاری حسێن ، جێگری بەرپرسی سەركرایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی، رایگەیاند: "حكوومەتی عێراق و ھێزە عێراقییەكان بەو ئۆپراسیۆنەی لە ئێستادا لە دەورووبەری كەركووك بەڕێوە دەچێت، ناتوانن داعش لەناو ببەن، چونكە ئەگەر ھێزی پێشمەرگەیان لەگەڵ نەبێت، ھێزە عێراقییەكان توانای كۆنتڕۆڵكردنی رەوشی ئەمنیی كەركووكیان نییە".

پەیوەست بە بەشداریی ھێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەرپرسەكەی پارتی گوتی: "قسە كراوە و دانووستان دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی لە كاتی ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش، ھێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بەشدار بێت".

حسێن جەختیشی كردەوە: "ھێزی پێشمەرگە ئامادەیە لە ھەر شوێنێك دەستی خۆی لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنێ، بەڵام ئەگەر پێشمەرگە لە سنووری كەركووك بەشداریی ئۆپراسیۆن بكات، ئەوە دەبێت بگەڕێتەوە ئەو سنوورانەی پێش ١٦ی ئۆكتۆبەر لێی جێگیر بوو، بە پێچەوانەوە پێشمەرگە بەشداری نەكات".

Paylas: