TR KU SO
FB X
Kurdistan

داواکارییەکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستانەوە

سارا
Yazar
📅 25 Nisan 2020 15:50

پەیامی کورد     ...     وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە دایكان و باوكان دەكات منداڵەكانیان ببەن بۆ كوتان دژی نەخۆشییە گوازراوەكان.
خالس قادر بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتى تەندرووستی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند،"كوتان رێگەیەكی سەرەكی و گرینگە بۆ پاراستنی منداڵەكانتان لە تووشبوون بە نەخۆشیە ڤیرووسییەكان، کوتان تاکە ڕێگەى پێدانى بەرگرییە بە منداڵەكە بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشیە ڤیرووسی و میكرۆبیانە نەبن كە بەكوتان دەتوانین منداڵی لێ بپارێزین".

ووتیشی،"كوتان ئەركە لەسەر دایك و باوكە و ئەرکی حکوومەتى هەرێمە بۆ دابینكردنی ئەم پێكوتەیە بۆ كوتانی منداڵەكانتان، هەروەها مافێكی بنەڕەتی و سەرەكی منداڵە بۆ ئەوەی پارێزراوبێت لە توشبون بە نەخۆشییە ڤیرووسییەكان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆڵەیەكی تەندرووستمان هەبێت"
ئاماژەی بەوەشكرد،"منداڵەكانتان ببەن بۆ بنكەكانی كوتان و پابەندی خشتەی سەرەكی كوتان بن كە لەدەزگا تەندرووستیەكان رادەگەێندرێت، تكایە منداڵەكانتان ببنە بۆ بنكەكانی كوتان بۆ پاراستنیان لە نەخۆشیە گوازراوەكان"

Paylas: