TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاگاداری ... هەڵمەتێکی زۆر گرینگ لە کەرتی کارەبا دەست پێدەکات

سارا
Yazar
📅 20 Ocak 2020 19:03

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری كارەبای هەولێر ڕایگەیاند : تا ئێستا شەش هەزار و ٢٤٤ هاووڵاتی كە كارەبایان بە سەرپێچی ڕاكێشابوو یاخود كارەبایان نەبووە و ڕایان كێشاوە، سەردانی فەرمانگەكانی كارەبایان كردووە و بوونەتە هاوبەشی ڕاستەقینە. دەشڵێ: "دوایین مۆڵەت بۆ ئەوانەی كارەبایان بە سەرپێچی راكێشاوە، تا سەرەتای مانگی داهاتووە، كە دواتر هەڵمەتێكی فراوان بۆ بڕینی كارەبای سەرپێچی دەست پێدەكەین و خاوەنەكانیشیان سزا دەدەین".

حسێن حەمەد، بەڕێوبەری كارەبای هەولێر ڕایگەیاند : دوای ئەوەی مۆڵەتی مانگێك درا بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی هەر كەسێك كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكات تا ببێتە هاوبەشی راستەقینە، بەڵام بە هۆی هاتنی خەڵكێكی زۆر و بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان بتوانن كارەكانیان رایی بكەن، بۆ ماوەی مانگێك وادەكە درێژ كرایەوە كە تاوەكو یەكی مانگی دوو كۆتا وادەیە.

حەمەد گوتیشی، لە سەرەتای مانگی  داهاتوودا هەڵمەتێكی فراوان و چڕ دەست پێدەكەن و ئەوەی كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە و نەبووەتە فەرمی، دەیبڕن و سزاشی دەدەن، بۆیە پێویستە تا ئەو كاتە هەموو هاووڵاتییەك كارەكانی تەواو بكات.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، تا كۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ئەوانەی سەردانی فەرمانگەكانیان كردبوو، ٤هەزار و٦٤٧كەس بوون و لە مانگی یەكیشەوە تا ئێستا هەزار و٥٩٧كەس سەردانیان كردووە و ئەمانەش ئەوانەن كە كارەبایان بە سەرپێچی راكێشابوو و هاتوون بوونەتە هاوبەشی راستەقینە.

Paylas: