TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێتەوە !!!

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2019 15:30

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند : سبەی چوارشەممە (٨ی-٥ی-٢٠١٩)، خوێندنەوەی سێیەمی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەنگی لەسەر دەدرێت و یەكلا دەكرێتەوە.

بژار كۆچەر، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند : كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان، بۆ دەنگدانە لەسەر خاڵ و بڕگەكانی كۆبوونەوەی یەكەم و دووەمی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، كە دەنگی لەسەر دەدرێت و تەواو دەبێت.

كۆچەر ڕاشیگەیاند، دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە و سیڤی پێشكەش دەكەن، كە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە لایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە كراوە دەبێت و دواتر سەرۆكایەتی پەرلەمان ناوەكان ئاشكرا دەكات و ئەگەر كەسێك تانەی هەبوو یاخود ناوی نەهات، ئەوا دەتوانێت لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەكە بدات و دوو رۆژیش بۆ تانەلێدان كراوە دەبێت، ئینجا دۆسیەكە یەكلا دەكرێتەوە.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، دواتر لە پەرلەمان دەنگ بە سەرۆكی هەرێم دەدرێت و سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆكی هەرێمیش هەردوو جێگرەكانی دیاری دەكات، كەواتە لە پەرلەمان دەنگ بۆ جێگرەكانی نادرێت.

"پاشان سەرۆكی هەرێم، بەربژێری گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكوومەت رادەسپێرێت، بەو پێیەش دەبێت حكوومەت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا پێك بهێندرێت".

Paylas: