ئاگادارییەک لە لایەن بەڕێوبهرایهتی گشتی حه‌ج و عۆمرهی هه‌رێمی كوردستانەوە
پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناویان لهتیروپشكی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان له ٤٥ ساڵ كه‌متره ده‌بێت مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵدا بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ئاگاداریەکیدا ڕایگەیاندوە، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناویان لهتیروپشكی حه‌جی ئه‌مساڵی ٢٠٢٠ ده‌رچوه پابه‌ندی دو خاڵ بن.ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی به‌سه‌رچونی پاسپۆرته‌كانیان 31-1-2021 به‌ره‌و خواره‌وه بێت ده‌بێت پاسپۆرته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه، واتا ئه‌و پاسپۆرتانه‌ی له‌مانگی ٢ی به‌سه‌ره‌وه ده‌توانرێت به‌رزبكرێته‌وه بۆ سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزا.حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان باسی لەوەشکردوە، ته‌مه‌نی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پێویستیان بهمهجرهم نیه ده‌بێت له‌دایكبوی 30-4-1975 به‌ره‌و خواره‌و بێت، واتا له‌مانگی پێنج به‌ره‌و سه‌ره‌وه پێویستیان بهمهحرهم ده‌بێت.
١٩ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به ئاماده‌بونی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی تیروپشكی حاجیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ راكێشا، له كۆی زیاتر له ٧٢ هه‌زار فۆرم كه له ساڵی ٢٠١٧ پێشكه‌ش كرابوون تیروپشكی بۆ چوار هه‌زار و ٣٦٩ كه‌س راكێشرا، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ٥٢١ كه‌سه، ١٠٠ كه‌سیان ده‌درێت به وارسی شه‌هیدان، ١٠٤ كه‌س بۆ كۆمپانیاكان، ٢٥ كه‌س دواخستنی ساڵی رابردو، ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ لیژنه‌كان.