TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاگاداری ... " ڕێنمایی گرینگی ژینگەیی " دەرهێنانی گژوگیا لە ڕەگەوە سزای قورسی بە دواوە دەبێت

سارا
Yazar
📅 01 Nisan 2019 17:58

پەیامی کورد  ...   قایمقامی مێرگەسۆر دەڵێ، ئەمساڵ سزایەكی زۆر تووندیان بۆ ئەو كەسانە داناوە كە گژوگیا لە ڕەگەوە دەردەهێنن، هەموو بازگەكانیش ئاگادار كراونەتەوە و هەر كەسێك گژوگیا لە ڕەگەوە دەربهێنێت، سزا دەدرێت.

غەفوور ئەحمەد گوتی: "ساڵانە گەشتیارێكی زۆر روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی مێرگەسۆر دەكەن، رێنمایی پێویست لە بازگەكان بە گەشتیاران دەدرێت و هیوادارین ژینگە وەكو ماڵی خۆیان بپارێزن، چوونكە هەر ئەوان جارێكی دیكە ڕوو لەو ناوچانە دەكەنەوە، ئەگەر بزانین هەر كەسێك ژینگە ناپارێزێت و پابەندی رێنماییەكان نابێت، سزای دەدەین، لە بازگەگانیش بەردەوام گەشتیاران ئاگادار دەكرێنەوە كە نزیكی ناوچەی قەدەغەكراو نەبنەوە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی كێشەی پەكەكە و توركیایان لێ هەیە، یان ئەو ناوچانەی بە مین و تەقەمەنی لە سەردەمی رژێمی بەعس داپۆشراون".

قایمقامی مێرگەسۆر دەشڵێ: "ئەوانەی گژوگیای بەهارە دەكەن، داوایان لێ دەكەین لە ڕەگەوە دەریان نەهێنن، چوونكە ئەمساڵ سزایەكی زۆر تووندمان بۆ ئەو كەسانە داناوە كە گژوگیا لە ڕەگەوە دەردەهێنن، هەموو بازگەكانیش ئاگادار كراونەتەوە و هەر كەسێك گژوگیا لە ڕەگەوە دەربهێنێت، سزا دەدرێت".

Paylas: