TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئیدارەی شنگال ده‌درێتەوە دەست خەڵکەکەی

Navas Jan
Admin
📅 18 Kasım 2020 00:03

 

پەیامی کورد ... ئیدارەی شنگال ده‌درێتەوە دەست خەڵکەکەی

 

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی ئیدارەدانی کارگێڕی و سەربازی شنگال، بڕیاردراوە ئیدارەی شارەکە بدرێتەوە دەست خەڵکەکەی و بەمزوانەش بەهاوبەشی حکومەتی فیدڕاڵ قائیمقامێک بۆ شنگال دیاریدەکەن.

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی دووه‌می 2020، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبوەوەو هەردولا هەنگاوەکانی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان تاوتوێکرد و رایانگەیاند، رێککەوتنی شنگال هەنگاوی باشی بڕیوە و هیچ هێزێکی ناعێراقیش لەشارەکەدا بونی نامێنێت.

 

هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژەیان بەوەشکرد، هەردولا پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و خشتەی کاتی پێکدەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسی، کارگێڕی و سەربازییەکان.

Paylas: