TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیرکرانی ١٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2022 17:31

پەیامی کورد... دەستگیرکرانی ١٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمنیی لە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق، ١٥ کەس دەستگیرکران.

بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، هوما ڕەئوف بەرزنجی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر سێ ناونیشان لە گەڕەکی پەنجا عەلی ناوەندی ئەو شارە ئەنجام داوە.هوما ڕەئوف بەرزنجی ئاشکراشی کرد،

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ژمارەیەکی زۆری کەلوپەل کە لە دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنرێت گیراوە و ١٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیرکراون.

Paylas: