Kurdistan
دەستگیر کردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری حاجی ئۆمەران
پەیامی کورد ... دەستگیر کردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری حاجی ئۆمەران
كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: دوو تۆمەتبار بە كیلۆیەك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.
كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكردەوە: لە 4ی ئەم مانگە، لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، تونرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەئێستاشدا بەپێی یاسایی ماددەی هۆشبەرەكان ڕەوانەی دادگا كراون.
ئەوەشی خستەڕوو: دەستیش بەسەر بڕی یەك یەك كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری "كریستال" لە دەوروبەری خەلیفان بگرن.