TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بانە

Navas Jan
Admin
📅 12 Temmuz 2022 15:03

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بانە

لانی کەم هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، ئەحمەد حوسێن پوور، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەعفەر زەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ، زانا مێهری تەمەن ٣٠ ساڵ، ئەحمەد حوسێن پوور تەمەن ٣٠ ساڵ، محەمەد مەحموودزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، ئارام ساڵحپوور ٢٦ ساڵ هەموویان خەڵک و دانیشتووی گوندی ساوان و ڕەحمان ساڵحپوور تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی ساوان و دانیشتووی بانە، هادی مەحموودی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی بانە و مەهدی نەورۆزی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بانە، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کراون.

محەمەد مەحمودزادە و ڕەحمان ساڵحپوور لە ماڵی خۆیان و شەش کەسی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

Paylas: