TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەسەر کردنی ٥٥ تاوانبار لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 05 Ekim 2019 18:21

پەیامی کورد     ...     بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 55 تاوانباری ڕاگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانیان لە هەولێر و دەورووبەری ئەنجام دابوو و ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون.

ئەمڕۆ شەممە 5-10-2019، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، لە پرێس كۆنفراسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە ڕوو، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ڕوویان دابوو.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند :  لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (55) تاوانبار (32) تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام درابوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون و سزا دەدرێن.

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١-ماددەی هۆشبەر: لە (٤) تاواندا (١١) تاوانبار دەستگیر كراون.

٢-كوشتن:- لە (٦) تاواندا (٨)تاوانبار دەستگیر كراون.

٣-دزی:- لە (٢٠) تاواندا (٣٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

٤-ساختەكاری:- لە (٢) تاواندا (٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

Paylas: