TR KU SO
FB X
Kurdistan

دژە تیرۆری كوردستان ڕوودانی تەقینەوەیەكی لە هەولێر راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 06 Haziran 2022 20:35

پەیامی کورد.. دژە تیرۆری كوردستان ڕوودانی تەقینەوەیەكی لە هەولێر راگەیاند

پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری )هیوندای تۆکسۆن( لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر< لە نزیک بارەگای حزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.

هاوكات ئەوەی ئاشكرا كرد كە بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەدایکبووی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.

هاوکات لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەمبارەوە بەردەوامە.

 

 

Paylas: