TR KU SO
FB X
Kurdistan

داتای چارەکی سێیەمی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ ساڵی ڕابردوو بڵاو كرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2023 23:07

پەیامی کورد... داتای چارەکی سێیەمی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ ساڵی ڕابردوو بڵاو كرایەوە

فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە مانگەکانی تەمووز و ئاب و ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بڕی ۳٨ ملیۆن و ۷۳۰ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و لەو بڕە ۳٥ ملیۆن و ۹۷۷ هەزار بەرمیلی لەڕێگای هەناردە کردن بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا فرۆشتوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم ڕایگەیاند: فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیەبوە: لە مانگەکانی تەمووز و ئاب و ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بڕی ۳٨ ملیۆن و ۷۳۰ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و لەو بڕە ۳٥ ملیۆن و ۹۷۷ هەزار بەرمیلی لەڕێگای هەناردە کردن بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا فرۆشراوە و ۲ ملیۆن و ۳۱۹ هەزار بەرمیل تەرخانکراوە بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ و ٤۳۳ هەزار بەرمیلیش لە ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە.

داتاکانی حکومەت دەری دەخات: بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی هەرێم لەو سێ مانگەدا ٤۲۱ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

لە داتاكەدا هاتووە:بڕی ۲ ملیۆن و ۳۱۹ هەزار بەرمیل دراوەتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ،كەچی ئاماژە بەداهاتەکەی نەکراوە و حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەفرۆشتنی نەداوە بەڵکو بەپێی داتاکان تەرخانی کردووە بۆ پاڵاوگەکان و هیچ داهاتێکی وەرنەگرتووە .

ئەوەش خراوەتەڕوو: داهاتی نەوتی فرۆشراوی ناوخۆ و هەناردەکراو لەو سێ مانگەدا ۳ ملیار و ۱۱۷ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە یەک ملیار و ٥۱٤ ملیۆن دۆلاری وەکو کرێی بۆڕی و شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجی بووە، بڕی یەک ملیار و ٦۰۳ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە کە بۆ هەرمانگێک پتر لە ٥٣٤ ملیۆن دۆلار بووە کە دەکاتە نزیکەی ٨۰۰ ملیار دیناری عێراقی.

Paylas: