TR KU SO
FB X
Kurdistan

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: 100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمیان كردووه‌

Navas Jan
Admin
📅 23 Nisan 2023 17:09

پەیامی کورد... ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: 100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمیان كردووه‌


سه‌رۆكی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بۆ پشووەکانی جەژن زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێم بکەن، ده‌شڵێت: "لە دوو رۆژی جەژنیشدا زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە".

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بۆ پشووەکانی جەژن پێشبینی دەکەن زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار روو لە پارێزگاکانی ھەرێم بکەن، لەو ژمارەیەش چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانی بکەن.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ھەزار شوێن ھەن کە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشکەش دەکەن، لەوانەش بنکەی گەشتیاری، ھۆتێل، رێستۆرانت، مۆتێل، کافتریا، ھۆڵی ئاھەنگ گێڕان و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وتیشی: "بۆ ئەمساڵ دەستەکەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبکاتەوە، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاتبوون".
 

Paylas: