TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوای بانگەوازی سەرۆک وەزیران پەرلەمانی پاکستان هەڵوەشایەوە

Navas Jan
Admin
📅 03 Nisan 2022 19:49

پەیامی کورد... دوای بانگەوازی سەرۆک وەزیران پەرلەمانی پاکستان هەڵوەشایەوە

دوای بانگەوازەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، عیمران خان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، سەرۆک کۆماری پاکستان، عارف عەلوی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆک کۆمار عارف عەلوی لە دوای بانگەوازەکەی سەرۆک وەزیران عیمران خان بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە.

جێگری وەزیری زانیاری و بڵاوکردنەوەی پاکستان، فارووق حەبیب لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی 90 ڕۆژدا، هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

Paylas: