دواین بڕیار له‌سەر پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی قوتابخانەکان درا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌فه‌رمی پشووی رۆژانی شەممەی قوتابخانەکانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رۆژی (١٤)ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵیشی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنهوهکانی وه‌رزی دووه‌می ئەمساڵ دیاریكرد.
لە نووسراوێكی فه‌رمیدا، كه واژۆی دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ره، بڵاوکراوەتەوە، کە سەرجەم پشووە فەرمییەكان ناوەندەكانی خوێندنی پارێزگای سلێمانی ناگرێتەوەو رۆژانی شەممەش دەوام هەیە.
هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، کە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی ئەمساڵ لە(١٤)ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و (٢٣)ی هەمان مانگ كۆتایی دێت.
ئەو بڕیارەش لەکاتێکدا دراوە کە دەوامی خوێندن لەپارێزگای سلێمانی بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دواکەوتووەو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەش کە دەوام دواکەوتووە، پەروەردە پەنای بردووەتە بەر درێژکردنەوەی دەوام و نەهێشتنی پشووەکان لەسنووری پارێزگای سڵێمانی.
جێی ئاماژەیە، بڕیاربوو وەک پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستا، لەسلێمانیش رۆژی (٢٨) ئەم مانگە تاقیکردنەوەکان دەستپێبکات.