TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوا ڕاپرسی: پارتی بە جیاوازیەکی زۆر یەکەمە

📅 24 Nisan 2018 17:26

بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی، لە هەر سێ پارێگاکانی هەرێم ( هەولێر و دهۆک و سلێمانی ) ئەنجام دراوەو پرسیار لە دووهەزار و 986 کەس کردووە و بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، پارتی بە جیاوازیەکی زۆرەوە لە ریزبەندی یەکەم، یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزبەندی سێیەمدان.

 

بەشدارانی راپرسی، دووهەزار و 986 کەس و لەو ژمارەیە 69.26% لە رەگەزی نێر و 30.74% لە رەگەزی مێ بەشدارییان کردووە، لەو ژمارەیەی کە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، 58%ـی زیاتر گوتوویانە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن، 27.9%یشیان گووتیتیان بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق ناکەن.

بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە،  پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازیەکی زۆر لە ریزبەندی یەکەمە و یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزی سێیەمدا دێت.

ئەنجامەکان بەپێی رێژەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)

پارتی:       41.85%
گۆڕان:       13.78%
یەکێتی:      7.92%
هاوپەیمانی: 4.65% 
یەکگرتوو:    4.48%
نەوەی نوێ: 4.42%
کۆمەڵ:      1.95%

پێشبینی بۆ کورسی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان

پارتی:    21 - 22
یەکێتی:  7 - 8
گۆڕان:    6 - 7 
هاوپەیمانی: 5 - 6
یەکگرتوو: 4- 5
نەوەی نوێ: 3 - 4
کۆمەڵ:  2 - 3پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی لە 2005ـەوە دامەزراوە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئۆفیسی هەیە، تاوەکو ئێستا 90 راپرسی کردووە.

Paylas: