TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوای سێ رۆژ لە خنكانی لە زێی بچوك، تەرمی كچێك دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 11 Temmuz 2023 14:10

پەیامی کورد... دوای سێ رۆژ لە خنكانی لە زێی بچوك، تەرمی كچێك دۆزرایەوە

سێ ڕۆژ پێش ئێستا، سێ هاوڵاتی كە دانیشتووی قوشتەپەن لە زێی بچوك خنكان و ئەمڕۆ تەرمی یەكێكیان دۆزرایەوەو گەڕان بۆ تەرمی هاوڵاتیەكەی دیكە بەردەوامە.

رۆژی یەك شەممە، خێزانێكی دانیشتووی قوشتەپە بۆ گەشت و سەیران روویان لە زێی بچوك كردبوو، منداڵەكان چووەنەتە ناو ئاوەكە و باپیریشی بۆ رزگاركردنی كچەزایەكی چووەتە ناو ئاوەكە و ھەردووكیان خنكاون و دواتریش كچەزایەكی دیكەی دەكەوێتە ئاوەكەوە و دەخنكێت.

ھەمان ڕۆژ تەرمی ھاوڵاتیەكە دۆزرایەوە كە باپیری دوو كچەكەیە و دوای گەڕانی بەردەوامی تیمەكان دوای سێ ڕۆژ تەرمی یەكێك لە كچەكان دۆزرایەوە و لە ئێستاشدا گەڕان بە دوای تەرمی سێھەمیش بەردەوامە.

Paylas: