دوو بەندکراو لە بەندیخانەی کەرەج لەسێدارە دران
پەیامی کورد... دوو بەندکراو لە بەندیخانەی کەرەج لەسێدارە دران
دوو بەندکراو بە ناوەکانی سابینا ئیسماعیلزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و ئەبولفەزل بەرقانی نژاد، خەڵکی شاری کەرەج کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 22ی كانوونی دووهمی 2023، سزای سێدارەی سابینا ئیسماعیلزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابینا ئیسماعیلزادە، تەمەن 30 ساڵ و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری، شهش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه دەستبەسەر کراوە، پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە کوردە، بەندکراوێکی خەڵکی شاری کەرەج بە ناوی ئەبولفەزل بەرقانینژاد کە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە سزای جێبەجێ کرا.