TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە بە هۆی بەرکەوتنی گووللە بریندار دەبن

سارا
Yazar
📅 23 Ağustos 2020 15:17

پەیامی کورد     ...     دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە بە هۆی بەرکەوتنی گووللە بریندار دەبن .

لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی گوولەلی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار دەبن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ کۆڵبەرێک بە ناوی " بێهرووز مۆرادی " کوڕی میرزا خەڵکی تازەئاوای سەر بە سەلاسی باوەجانی بە هۆی بەرکەوتنی چەکی تاپڕەوە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری نەوسوود لە ئێران بریندار بوو .

چەکدارانی حکوومەتی ئێران بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت ئەم کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانج و لە لایەن پشتەوە بە سەختی بریندار بووە .

لە لایەکی دیکەوە ، ڕۆژی چوارشەممە هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی پاوە کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی " ئارمان موحەمەدی " گووللەڕێژ دەکەن و ئەم کۆڵبەرەش لە هەردوو پێیەوە بە سەختی بریندار دەکرێت .

Paylas: