TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو کۆڵبەری کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2019 20:24

پەیامی کورد  ...  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان  ڕۆژی پێنجشەممە " ١٠ ی ژانویە ٢٠١٩ " کۆڵبەرێکی خەڵکی ئارمەردەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵە “هیدایەت محەممەدی” کوڕی تاهیر ڕاگەێندراوە و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە ٢٦ ساڵانە “عەقیل ئیبراهیمی” کوڕی عەبدال ڕاگەیندراو و لاقی بریندار کراوە.

.

 

Paylas: