TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو چەکداری حەشدی شەعبی لەسنوری کەرکوک کوژران

نەهرۆ
Editor
📅 06 Mart 2018 17:16

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، دوو چەكداری حەشدی شەعبی لەسنوری شاری كەركوك کوژران.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی روداوەکەوە، محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە بەژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی لەگوندی سەعدونیەی سەر بەشارۆچكەی حەویجە لە سنوری پارێزگای كەركوك، دوو چەكداری حەشد كوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو كەسانە كە بەو كارە هەستاون،  ناوچەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆدراو دەست بەگەڕان وپشكنین كرا  وە.

Paylas: