TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو ئافرەت لە کەرکوک بە نارنجۆک بریندار بوون

Navas Jan
Admin
📅 13 Mayıs 2023 18:51

پەیامی کورد.. دوو ئافرەت لە کەرکوک بە نارنجۆک بریندار بوون

لە گوندێکی سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر نارنجۆکێک بە دوو ئافرەتدا تەقییەوە و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بە پێی قسەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک،  لە گوندی کەوەڵەی ناحیەی قەرەهەنجیر دوو ئافرەت لەکاتی کارکردن لە مەزرەعەیەکی خۆیاندا نارنجۆکێک پێتاندا تەقیوەتەوە و بریندار بوونە.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: دوو ئافرەتەکە پارچەی نارنجۆک بەر پشتیان کەوتووە و برینەکانیان سەخت نییە، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە ئازادی لە کەرکووک کراون.

لە ئێستادا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

بە پێی هەواڵەکان ئەو نارنجۆکە لەناو مەزرەعەکە بۆیان دانراوەتەوە، بەڵام تائێستا هۆکار و بکەرانی ئەو کردە ئاشکرا نەکراون.

Paylas: